✧ لە ڕێککەوتی ٢٠٢٥/٦/٢ لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخیر شێخ طيب لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمی کشتوکاڵی زانستی بۆ تەندروستییەکی بەهێز بەڕێوەچوو.

✧ لە تەوەری یەکەمدا بە شێوەیەکی گشتی باس لە جۆری مادە کیمیاییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و کێشە و چارەسەرەکان کرا.

لە تەوەری دووەمدا باس لە ڕۆڵی ڕێنمایی کشتوکاڵی لەسەر بەرهەمی جوتیار و خۆراکی تەندروست کرا.

لە تەوەری سێیەمدا باس لە ڕۆڵی کەرەنتینەی کشتوکاڵی وەک بەشێک لە کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و ژینگەدا کرا .

✧ بە ئامادەبوونی بەشێک لە جوتیارانی ناوچەکە و ئەندازیارانی کشتوکاڵی و مامۆستایانی زانکۆ گفتووگۆیەکی چڕ و پڕکرا لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵیەکان و کاریگەری ماددە کیمیاییەکان لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

بەشداربووان پێک هاتبوون لە:

» غازی فەتاح پیرۆت - پسپۆڕی لە ئەندازیاری کشتەکاڵ و لێپرسراوی بەشی پاراستنی ڕووەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین.

» سەربەست احمد عمر- پسپۆڕی لە ئەندازیاری کشتوکاڵ و لێپرسراوی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی کێلێ.

» م.محمد عثمان احمد - پسپۆڕ لە بواری کشتوکاڵ و مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین.

» م.ی بەهێز احمد عبداللە - سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای تاقیگەی پزیشکی لە پەیمانگەی RTVI - بەڕێوەبەری سیپۆزیۆم.

 

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین

 

ئامادەکردنی نەوەیەکی پیشەگەر بۆ بازاڕی کار

ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین

07513124141

07703124141