لە چوارچێوەی گرنگیدان بە لایەنی پڕاکتیکی و ئاشناکردنی خوێندکاران بە ژینگەی کار، پەیمانگەکەمان گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی بەشی تەکنەلۆجیای تاقیگەی پزیشکی ڕێکخست بۆ (پڕۆژەی ئاوی خاس) لە شاری قەڵادزێ.

گەشتەکە تایبەت بوو بە وانەی: Practical Food and Water Quality Control

| لە میانی سەردانەکەدا، لەلایەن ستافی بەڕێزی پڕۆژەکەوە سیمینارێکی زانستی و ورد پێشکەش کرا و خوێندکاران بەشێوەیەکی کرداری ئاشنای بەشە جیاوازەکانی پڕۆژەکە، تاقیگە و چۆنیەتی کارکردنی ئامێرە پێشکەوتووەکانی پڕۆژەکە بوون.

سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێوەبەرایەتی و ستافی پڕۆژەی ئاوی خاس بۆ پێشوازی گەرم و زانیارییە بەپێزەکانیان.

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین

ئامادەکردنی نەوەیەکی پیشەگەر بۆ بازاڕی کار

ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین

07513124141

07703124141